له كه‌ركووك به هۆی دزینی تاكسییه‌كه‌ی باوكی شه‌ش منداڵیان كوشتووه و له رانیه ده‌ستگیركران

K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی كورد دوای ماوه‌یه‌ك له ونبوونی ته‌رمه‌كه‌ی به‌سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، عوسمان سڵێمان تەمەن 46 ساڵ، هاووڵاتییەكی كوردی خورماتووە، خاوەن پێداویستی تایبەتە، لەدوای شانزەی ئۆكتۆبەرەوە لەگەڵ خێزانەكەی ئاوارەی كەركووك دەبن و شۆفێری تاكسییە، چوارشەممەی رابردوو لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەكەی بەسەربڕدراوی لەنزیك گوندی مامشەی سەربە شارەدێی لەیلان دۆزرایەوە. ده‌شڵێت: "بكوژەكان 3 كەسن، لە شارۆچكەی رانیە لەكاتی فرۆشتنی تاكسیەكەی ئەو هاووڵاتییەی سەریان بڕیووە، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر كران".
