به‌به‌هاترین 100 ماركه جیهانییه‌كانی 2016 ئه‌مانه‌ن
K24 – هه‌ولێر
به‌به‌هاترین 100 ماركه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2016 ئاشكرا ده‌كرێن. ماڵپه‌ڕی BrandZ به هاوكاری له‌گه‌ڵ Millward Brown به به‌هاترین 100 ماركه‌ی گرنگی ساڵی 2016 راده‌گه‌ینێ، كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ساڵانه‌یه سه‌باره‌ت به راو بۆچونی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه ماركه جیهانییه‌كان به‌كاردێنن و ده‌كڕن.
له‌ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوو، میلوارد براون راوبۆچونی سێ ملیۆن كه‌س سه‌باره‌ت به زیاتر له 100 هه‌زار ماركه‌ی جیهانی وه‌رگرتووه و داتاكانی له‌گه‌ڵ داتای ئابووری تێكه‌ڵكردووه بۆ دیاریكردنی ریزبه‌ندكردنی ساڵانه‌ی ماركه جیهانییه‌كان.
راپۆرته‌كه‌ی براندزی، كه یانزده‌یه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌یه بۆ دیاركردنی به‌به‌هاترین ماركه جیهانییه‌كان له فاینانشڵ تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كۆكا كۆلا بۆ یه‌كه‌مجار له لیستی 10 ماركه یه‌كه‌می جیهانی بۆ پله‌ی 13 دابه‌زیوه.
هه‌ر یه‌ك له گووگڵ، ئه‌پڵ، مایكرۆسۆفت، AT&T، فه‌یسبووك، ڤیزاكارت، ئامازۆن، Verizon، مه‌ك دۆناڵد و IBM له 10 یه‌كه‌مه‌كانی به‌به‌هاترین ماركه‌كانی جیهانن.