گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت كوژایه‌وه و ونتكرد، چۆن ده‌یدۆزیه‌وه
K24-هه‌ولێر
زۆربه‌مان كێشه‌ی له‌بیرچون و ونكردن یان دزرانی مۆبایلمان تووش ده‌بێت، به‌هۆی پشت به‌ستنی زۆریشمان به‌و ئامێره گرفتمان بۆ دێته‌پێش، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا، گه‌ر مۆبایله‌كانیشمان به‌هۆی نه‌مانی وزه‌ی پاتریه‌كه‌ی كوژابێته‌وه. به ئاسانی ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
ئامێری ئرتاگز كه كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌میهێناوه، به‌هۆی سیسته‌می جی پی سی، ده‌توانێت ئه‌وشوێنه‌ت بۆ دیاری بكات كه‌ده‌ته‌وێـت، ده‌توانرێت ئه‌و ئامێره په‌یوه‌ست بكرێت به زۆر كه‌رسته‌ی دیكه‌وه، وه‌ك ته‌له‌فۆن، یان قایشی به‌ستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كان، ته‌نانه‌ت ده‌تواندرێت په‌یوه‌ستی بكه‌ی به ئامێری ئاراسته‌كردنی دوور مه‌وداش.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، ئامێره‌كه دڵه‌راوكێش دورستده‌كات، به‌تایبه‌تی گه‌ر له‌سه‌ر جانتا دابنرێ، یان په‌یوه‌ستی بكه‌ی به ئۆتۆمبێلێك كه دواتر بته‌وێ بیدزی.
رێگایه‌كی تر ده‌تواندرێت سودی لێوه‌رگیرێت، بۆ دیاریكردنی شوێنی مۆبایله‌كه‌ت، گه‌ر داخراوبوو، له رێگای به‌رنامه‌ی فایند می، كه له‌سه‌ر ئایفۆن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه‌یه ته‌نیا بۆ ئایفۆنی 11و 12و 13 ده‌بێـت، كه به سیسته‌می ئای ئۆ ئێس 15 كارده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: سكای نیوس