فەرمانگەی میدیا و زانیاری: حكوومه‌ت میدیا رێكده‌خاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری رۆشنبیری كۆبوونه‌وه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەمیانی دوایین کۆبونەوە و راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ 3ی کانوونی دووەم / یه‌نایه‌ری 2022، جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، له‌گه‌ڵ وەزیری رۆشنبیری رەوشی میدیایان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، باسی لە بارودۆخی میدیای كوردی کرد، بە گرنگی زانی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، راگه‌یاندن لە هەرێمی کوردستان رێکبخه‌نه‌وه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە میدیا بە ئاڕاستەیەکی رێک و دروستدا ببات، بۆ ئه‌وه‌ی خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان بکات و پایەکانی سیستەمی دیموکراتی بەهێزتر بکات، دەبێت کاری میدیایی بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پرۆفیشناڵانه بێت.