ئەردۆغان: پێداگرین لەسەر دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان
K24 – هەولێر
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، پێداگرن لەسەر دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەیان و مووچەی خانەنشینانیش زیاد دەکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاند: "لە وڵاتەکەماندا كه پێشتر رێژەی ھەڵاوسانمان تا له %6 دابهزاندبوو، پێداگرین لەسەر ئەوەی کە بە زووترین کات ئەو رێژەیە دابەزێنین بۆ ئاستی ژمارەی تاک خانەیی".
سەبارەت بە مووچەی خانەنشینی لە تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "مووچەی مانگانەی یەک ملیۆن و 266 ھەزار خانەنیشمان کە مووچەکانیان لە ھەزار و 500 لیرەوە دەستپێدەکات، بەرز دەکەینەوە بۆ دوو ملیۆن و 500 ھەزار لیرە".
گوتیشی: "بەپێی ئەو رێکارە نوێیە، ھیچ خانەنیشینێکمان، کەمتر لە دوو ھەزار و 500 لیرە مووچە وەرناگرێ".
سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگهیاند: "نهمانهێنشت ھیچ ھاووڵاتییەکمان ببێت به ژێر باری بەرزبوونەوەی نرخهوه. رێکاری تایبەتمان گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی داھاتی ھاووڵاتیانمان بههۆی رێژەی ھەڵاوسان نهپوكێتهوه".
ئاماژەی بەوەسکرد: "لهرێگهی بەرزکردنەوەی زیاتر لە %30 مووچەی فەرمانبەرانمان، پشتیوانی زیاتری کۆمەڵایەتیمان پێشکەش کردوون".
ئەمە لە کاتێکدایە به گوێرهی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئهو ههڵاوسانهی بازاڕهكانی توركیا ئاستێکی پێوانەیه و لە دوو دەیەی رابردوودا، واتە لە ساڵی 2002ـەوە لە وڵاتەکە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشبینی دەکرا رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ سەرووی %30 بەرزبێتەوە، کە لە ساڵی 2003ـەوە نرخی کاڵاکان لە وڵاتەکە بەو شێوەیە بەرز نەبووەتەوە.