کەشناسی: لە هەندێک شوێن بەفر دەبارێت

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
دیمەنێکی بەفربارین لە بناری چیای روەڵە، لە سنووری قەزای رواندز - فۆتۆ: هەڤاڵ مەلا
دیمەنێکی بەفربارین لە بناری چیای روەڵە، لە سنووری قەزای رواندز - فۆتۆ: هەڤاڵ مەلا

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەم لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی شەودا، لە هەندێک ناوچەی سنووری هەولێر مەودای بینین لە 6-8 کیلۆمەتر دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر لووتکەی چیا بەرزەکان لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری بەفربارین هەیە.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك