پیسبوونی هه‌وا ساڵانه 206 ملیار دۆلار زیان به ئابووری جیهان ده‌گه‌یه‌نێ
K24 - ھەولێر
پیسبوونێ هه‌وا ساڵانه دەبێتە ھۆی گیان لە دەستدانی ملیۆنان كه‌س، جگە لەوەش به ملیاران دۆلار زیان به ئابووری وڵاتان ده‌گه‌یه‌نێت.
پیس بونی هه‌وا یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌یی كه وڵاتان ناچار ده‌كات به ملیۆنان دۆلار ته‌رخان بكەن بۆ رێگه گرتن له‌م پیس بوونه جیا له چاره‌سه‌ر كردنی ته‌نروستی خه‌رجیه‌كانیان.
به گوێره‌یی دوایی راپۆرتیش پیسبوونی هه‌وا ساڵانه 206 هه‌زار میلیار دۆلار زیان به ئابووری جیهان ده‌گه‌یه‌نین، زیانه‌كانیش خۆیی له تێچوونی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان و دا‌و ده‌رمان هه‌روه‌ها له ناوچوونی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان ده‌بینێته‌وه، به واتاییه‌كی دیكە تا ساڵی 2060 زیاتر له1% داهاتی جیهان ده‌گرێته‌وه.
پیس بوونی هه‌وا تا 40 ساڵی دیكە ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ستدانی زیاتر له 9 ملیۆن كه‌س، جیا له‌وه‌ش پێش بینی ئه‌وه ده‌كرێت كه پڕۆژه‌كان تایبه‌ت به پیسبوونی هه‌وا بۆ 25 ملیار دۆلار به‌رزبێته‌وه، هه‌روه‌ها دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌م حاڵه‌ته زیاتر له 2 ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخان ده‌ركرێت.
تاكو ئیستا وڵاتانی هیندستان و چین و رووسیا یه‌كێكن له و وڵاتانه‌یی به ده‌ست پیسبوونی ژینگه‌یی وڵاته‌كه‌یان ده‌ناڵێنن و پێش بینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت زه‌ره‌رو زیانه‌كان له‌و وڵاتانه به‌رزببێته‌وه بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار.