بۆ بەرزکردنەوەی بەهای لیرە، تورکیا داوایەک لە هەناردەکاران دەکات

تورکیا داوا لە هەناردەکارانی دەکات بەشێک لە داهاتەکانیان بکەنە لیرە
لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی
لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی

K24 - هەولێر

لە نوێترین هەنگاوی حکومەتی تورکیا بۆ بەهێزکردنی یەدەگ و پاڵپشتی کردنی دراوی ناوخۆ، بانکی ناوەندی داوا لە هەناردەکارانی دەکات چارەکی داهاتی هەناردەکانیان بکەنە دراوی لیرە.

بانکی ناوەندی وڵاتەکە لە فەرمانێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەدا %25ـی کۆی داهاتی هەناردەی کاڵان دەکڕنەوە، واتە ئەو هەناردەکارانەی دراوی بیانی وەک دۆلار و یۆرۆ و پاوەندیان دەستدەکەوێت، پێویسیتە 25%ـی دراوە قورسەکە لە بانکی ناوەندی بگۆڕنەوە.

کە ئامانجیش لەو هەوڵە، بەهێزکردنی یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەکەیە. ئەوەش دوای ساڵێک لە داکەوتنی بەرچاوی بەهای لیرە بەرامبەر دراوە بیانییەکان دەگەڕێتەوە، کە بە درێژایی 2021، %44ـی بەهاکەی لەدەستدا.