لە مەزادێکدا هەوڵی فرۆشتنی ژنانی موسڵمان درا

رێكخەری مەزادەکە دەستگیرکرا
ژنانی موسڵمان
ژنانی موسڵمان

K24 - هەولێر:

پۆلیسی هیندستان رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی رێکخستنی مەزادێک بۆ فرۆشتنی ژنانی موسڵمان بە ئۆنلاین دەستگیرکردووە. 

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "روسیا تودەی"، هەفتەی رابردوو وێنەی زیاتر لە 100 ئافرەتی دیاری موسڵمانی هیندی بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە خۆیان لە ماڵپەڕێک بڵاوکرانەوە و لە مەزادێکی ساختەدا بۆ فرۆشتن دانرابوون، لەنێو ژنە موسڵمانەکاندا رۆژنامەنووسان و چالاکونان و خانمە ئەکتەری هیندی هەبوون.

ماڵپەرەکە بەناوی "بولی بای"ـەوە دانراوە، کە وشەیەکی نەشیاوە بۆ موسڵمانانی هیندی بەکاردێت.

ئەو ژنانەی وێنەکانیان لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکرابووەوە، ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم کارە تەنها بۆ سووکایەتیکردن بووە ئافرەتانی موسڵمان لە هیندستان.

ساتیج باتیل، وەزیری تەکنەلۆجیا لە ویلایەتی ماهاراشترا، گوتی: یەکەی ئەلکترۆنی پۆلیسی مۆمبای، خوێندکارێکی تەمەن 21 ساڵی کۆلێژی ئەندازیارییان بەتۆمەتی دروستکردنی ماڵپەرەکە دەستگیرکردوە".