یەکەم حاڵەتی فلورۆنا لە جیهاندا تۆمار کرا

لەیەک کاتدا ئەنفلۆنزای وەرزی و کۆرۆنای هەبووە
لەیەک کاتدا ئەنفلۆنزای وەرزی و کۆرۆنای هەبووە
لەیەک کاتدا ئەنفلۆنزای وەرزی و کۆرۆنای هەبووە

K24 - هەولێر:

یەکەم حاڵەتی فلورۆنا، کە تێکەڵەی ئەنفلۆنزا و کۆرۆنایە لە ئیسرائیل دەرکەوت و حاڵەتەکەش لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "تایمس ئۆف ئیسرائیل"، حکومەتی ئیسرائیل یەکەم حاڵەتی فلورۆنای پشتڕاست کردەوە کە هەردوو ئەنفلۆنزای وەرزی و کۆرۆنای تیا دەرکەوتووە.

توشبووەکە ژنێکی دووگیانە کە ڤاکسینی وەرنەگرتووە و چەند نیشانەیەکی سووکی هەردوو نەخۆشیەکەی تیا دەرکەوتووە، حاڵەتەکە لە نەخۆشخانەی بێلینسۆن لە پێتاهـ تیکڤا لە ئیسرائیل تۆمار کراوە.