له‌ناو فڕۆكه‌‌ كۆرپه‌كه‌ی له‌دایك بوو و له‌ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵی توالێت فڕێیدا

به‌ وێنه‌.. به‌ر له‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ جێبهێڵێت، ده‌ستگیركرا
دایكێك له‌ناو توالێت منداڵه‌كه‌ی له‌دایكبوو و هه‌ر له‌وێش به‌جێیهێشت
دایكێك له‌ناو توالێت منداڵه‌كه‌ی له‌دایكبوو و هه‌ر له‌وێش به‌جێیهێشت

K24 - هه‌ولێر:

كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی دوورگه‌ی "موریشیوس"‌ به‌ بینینی كۆرپه‌یه‌كی تازه‌ له‌دایكبوو تاسان، منداڵه‌كه‌ له‌ ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵی توالێتی فڕۆكه‌یه‌ك فڕێدرابوو، كه‌ له‌ ـمه‌ده‌قه‌شقه‌ڕ"ـه‌وه‌ هاتبوو.

له‌یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێدا، كۆپه‌یه‌كی تازه‌ له‌دایكبوو دوای پشكنینی ئاسایی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی "سیر سیووساغور رامغلام" له‌ دوورگه‌ی "موریشیوس"‌، كه‌ دوورگه‌یه‌كی بچووكه‌ له‌ زه‌ریای هیندی، دۆزرایه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ منداڵه‌كه‌ ته‌ندروستی باشه‌، به‌ڵام بۆ دڵنیابوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنراوه‌
هه‌رچه‌نده‌ منداڵه‌كه‌ ته‌ندروستی باشه‌، به‌ڵام بۆ دڵنیابوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنراوه‌

كارمه‌نده‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه‌، قوماشێكی خوێناوی له‌ توالێتی فڕۆكه‌كه‌ هه‌یه‌، دوای پشكنین كۆرپه‌یه‌كی تازه‌ له‌دایكبوویان له‌ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵی توالێته‌كه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌په‌له‌ به‌شی ئه‌منیی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و منداڵه‌كه‌شیان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری راده‌ستی به‌شی فریاكه‌وتن كردووه‌.

دوای دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كه‌، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌، دواتر گومانیان له‌ ئافره‌تێكی 20 ساڵه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته‌ سه‌ره‌تا نكۆڵی له‌وه‌ كردووه‌ دایكی ئه‌و منداڵه‌ بێت.

دایكه‌كه‌ بێباكانه‌ منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كه‌ی له‌ناو سه‌به‌تی زبڵی توالێت فڕێداوه‌
دایكه‌كه‌ بێباكانه‌ منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كه‌ی له‌ناو سه‌به‌تی زبڵی توالێت فڕێداوه‌

پشكنینی خوێن بۆ ئافره‌ته‌كه‌ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ منداڵه‌كه‌ هی ئه‌و ئافره‌ته‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ رایانگه‌یاند، دوای چاره‌سه‌ری، به‌هۆی فڕێدانی منداڵه‌كه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌و ئافره‌ته‌ بۆ كاركردن هاتووه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌ و گرێبه‌ستی دوو ساڵی بۆ كراوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر فڕێدان و فه‌رامۆشكردنی كۆرپه‌كه‌ی، ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.