ڤیدیۆ.. لەسەر پارەی میترۆ ملی شکا و مرد

ویستوویەتی پارەی چوونەژوورەوە نەدات

K24 - هەولێر:

پیاوێک بۆئەوەی پارەی میترۆ نەدات، هەوڵ دەدات بەسەر رێڕەوی چوونە میترۆدا باز بدات، بەڵام دەکەوێت و لە ئەنجامی کەوتنەکە ملی دەشکێت و گیان لەدەستدەدات.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "نیو یۆرک پۆست"، لە وێستەگەیەکی میترۆ لە ناوچەی کوینز لە نیو یۆرک، پیاوێکی تەمەن 28 ساڵ بەناوی "کریستۆفەر دی لا کروز" لەکاتی بازدان بەسەر رێڕەوی چوونە نێو وێستەگەکە، کەوتووە و ملی شکاوە، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس لەبارەی رووداوەکەوە گوتی: "ویستوویەتی خۆی لە پارەدان بدزێتەوە، بەڵام رووداوێکی کارەساتباری بەسەردا هات".  

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by TRT عربي (@trtarabi)