ئێران: به‌هۆی لافاوه‌وه 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
میدیای فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی لێزمه بارانه‌وه له باشووری ئه‌م وڵاته و لافاو دروستبووه و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 8 كه‌س.
ئاژانسی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران (ئێرنا)، له‌سه‌ر زاری موجته‌با خالیدی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی فریاگوزاری نیشتمانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو له باشووری ئێران، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، به‌هۆی لێزمه‌باران و دروستبوونی لافاو له باشووری كۆماری ئیسلامی ئێران، 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، دوو كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و 14 كه‌سیش بریندارن.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی فریاگوزاری ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی باشووری ئێران، زۆربه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و خانوو و گوونده‌كان زیانییان پێگه‌یشتووه.
له‌مباره‌یه‌وه مانگی سووری ئێرانی داوایكرد، شوێن بۆ 3000 كه‌س ئاماده بكرێت و هاوكاری بگه‌یننه 20 هه‌زار زیانلێكه‌وتوو.
مانگی سووری ئێرانی روونیكرده‌وه، 500 تیمی فریاگوزاری خه‌ریكن به‌هانای خه‌ڵكه‌وه ده‌چن، تا رۆژی هه‌ینی ئه‌و شه‌پۆله‌ی بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
لێزمه باران له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێكردووه، بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی لافاو كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی زۆر.