مۆبایلهكهت بهمجۆره رێكبخه تا كهس ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بكات
K24 - هەولێر:
پاراستنی زانیارییە کەسییەکان تایبەتمەندیەکی سەرەکی ئامێرە ئەلکترۆنیەکانە کە بەکارهێنەران زۆر گرنگی پێدەدەن.
ماڵپەڕی "واشتن پۆست" لە بابەتێکدا، باسی لە چەند هەنگاوێک کردووە کە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵ بۆ پاراستنی زانیارییە کەسیەکانیان دەتوانن پەیڕەوی بکەن، ئەوانیش:
تراکینگ بکوژێنەوە " tracking" کۆپانیاکان لەرێگەی تراکینگەوە چاودێری مۆبایلەکەت دەکەن و زانیاریت لەسەر کۆدەکەنەوە، زۆربەی کات داتاکان دەفرۆشرێنەوە بە لایەنی سێیەم بە مەبەستی بەکارهێنانی داتاکان بۆ بە ئامانجگرتنی کڕیارەکانیان، بەم سێ هەنگاوە دەتوانیت بچیتە بەشی تراکینگ Settings → Privacy → Tracking
رێگە بە ئەپڵ مەدە ریکلامەکانی خۆیت پیشان بدات، لە بەشی Privacy کلیک لە Apple Advertising بکە و لەکاری بخە.
ئاد بلۆکەر ad blocker کار پێبکە، بۆئەوەی ریکلامە جیاوازەکان نەبینیت لەکاتی گەڕان بە ئینتەرنێتدا، دەتوانیت بەرنامەیەکی تایبەت بە قەدەغەکردنی ریکلامەکان بەکاربهێنیت، وەک Adblock و Wipr و Crystal
- ئەگەر دەتەوێت خاوەن وێبسایت و تۆڕەکان شوێنەکەت پێنەزانن، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە
Settings → Your Name → iCloud → Private Relay
دواتر " Use country and time zone" هەڵبژێرە.
- کاتێک ترسی ئەوەت هەبوو بەرنامەیەکی ناو مۆبایلەکەت داتاکانت بەکاردەهێنێت، دەتوانیت لە رێگەی تۆمارکردنی چالاکیەکانەوە، راپۆرت لەسەر بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەت وەرگریت.
سەرەتا بچۆ بەشی Settings دواتر بۆ Privacy و لەوێ بڕۆ خواری شاشەکە و کلیک لەسەر App Privacy Report بکە و دوای چەند رۆژێک تەماشای راپۆرتەکان بکەرەوە.
هەنگاوەکانی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان لە بەرهەمەکانی ئەپڵدا، تایبەتن بەو ئامێرانەی کە نوێترین وەشانی سیستمی کارپێکردنی ios یان لەسەرە.
H.H