کەمپەینێک بۆ زیادکرنی گوناهەکانی هونەرمەندێک
K24 - هەولێر:
هونەرمەندێکی ئوردونی وازی لە گۆرانی هێناوە و خەڵکی دەیانەوێت بە گوێگرتن لە گۆرانییەکانی گوناهی بۆ زیاد بکەن.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ئەدهەم نابلسی دوای ئەوەی دەستبەرداربوونی لە کاری هونەریی راگەیاندبوو، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە مزگەوتێک پێش نوێژی دەکات، کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتەوە.
یەکێک لەو کارادانەوە سەیرانەی خەڵکی بۆ وازهێنانی ئەدهەم نابلسی هەیانبووە، دروستکردنی گرووپێکی فەیسبووک بوو بەناوی "کەمپینێکی جیهانی بۆ گوێگرتن لە گۆرانیەکانی ئەدهەم نابلسی بۆ گوناهبار کردنی".
گروپەکە زیاتر لە دوو هەزار ئەندام لەخۆدەگرێت و وەک لە ناوەکەیدا دیارە، تایبەتە بە گوێگرانی گۆرانیەکانی ئەو هونەرمەندە بۆمەبەستی زیادکردنی گوناهەکانی.
ماوەیەک پێش ئێستا ئەو هونەرمەندە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، کە دەستبەرداری کاری هونەریی بووە و چیتر گۆرانی ناڵێت، هەروەها باسی لەوە کردبوو "ئەم شێوازی ژیانە رازیبوونی خوای لەگەڵدا نەبووە، ئامانجی سەرەکیمان لە ژیاندا رازی کردنی خودایە".
H.H