هه‌ولێر سبه‌ی سێیه‌مین یاریی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حرووس ده‌كات
له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر سێیه‌مین یاریی خۆی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حروسی راهێنه‌ری سووری ئه‌نجام ده‌دات.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 01:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ له یاریگه‌ی دهۆك یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی میسان بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی هه‌ولێر له یاریی چوون له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی (3 ـ 2) گۆڵ شكستی به نه‌فتی میسان هێنا بوو.
یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌فتی میسان له مێژووی خۆیاندا ته‌نیا 7 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر 4 یاری بردووه‌ته‌وه، نه‌فتی میسانیش 2 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و یارییه‌كیش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 16 یاری 3 بردنه‌وه، 8 شكست و 5 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی میسان 5 بردنه‌وه، 7 شكست و 4 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به 19 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی قاسم ده‌كات، یانه‌ی نه‌ورۆزیش له سلێمانی رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه.