چاڤی: سبهی یارییهكی قورس و ئاڵۆزمان لهپێشه
بارسێلۆنا دوای بردنەوەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرامبەر ریال مایۆرکا لە لالیگا، ئەمجارەیان لە قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا دەبێتە میوانی لینارێس دێپۆرتیڤۆی پلەسێ.
بارسێلۆنا لە کاتێکدا لە قۆناخی سی و دووی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانە پلە سێیەکە دەبێت، 19 یاریزانی بەهۆی کۆرۆنا و پێکان بەردەست نابێت، لەلایەکی دیکەوە دانی ئالڤێس بەرگریکارە نوێیەکەی ئەو یانەیە دوای رزگاربوونی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بریارە بەشداری یەکەم یاری یانەکەی بکات.
چاڤی هێرناندێز راهێنەری بلاوگرانا پێش یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی باسی لە قورسی یارییەکە کرد و گوتیشی: سەیری یارییەکانی رابردووی ئەو یانەیان کردووە و یارییەکی زەحمەت چاوەڕێیان دەکات.
چاڤی: یارییهكه قورسه
چاڤی هێرناندێز راهێنهری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا له بارهی رووبهڕووبوونهوهی یانهی لینارێس گوتی: '' یارییەکی قورس و ئالۆزمان لە پێشە، یانەکەی رکابەرمان لە یاریگای خۆی بەرامبەر هاندەرانی یارییەکی باش دەکات، سەیری یارییەکانی رابردووی ئەو یانەیەم کردووە و دڵنیام یارییەکی ئاسان نابێت، راستە ئەوان تیپێکی زۆر گەورە نین، بەڵام هەندێکجار دەبینین کە ئەمجۆرە یانانە دەبنە گەورەترین کێشە بۆ یانەکانی دیکە''.
لەلایەکی دیکەوە چاڤی هێرناندێز لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی عۆسمان دێمبلی گووتی کە ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئەو نیە و چاوەڕێ دەکات بزانێت داهاتووی ئەو یاریزانە بە کوێ دەگات.
لهمبارهیهوه چاڤی دهڵێت: '' منیش وەکو ئێوە چاوەڕێ چارەنوسی دێمبلی دەکەم، ئەم بابەتە هیچ پەیوەندی بە منەوە نیە و هەموو شتێک لە دەست یانەکەمان، یاریزانەکە و هەروەها بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەدایە. دێمبلی دەبێتە پێویستە خۆی یەکلایی بکاتەوە و هیوادارم کە بریاری مانەوە لە یانەکەمان بدات، چونكه هیچ شوێنێك بۆ ئهو له بارسێلۆنا باشتر نییه''.
بارسێلۆنا هەڵگری ناسناوی جامی شای ئیسپانیا، پێشتر لە هیچ بۆنەیەک یاری لەگەڵ لینارێس نەکردووە و ئەم یارییە دەبێتە یەکەم رووبەڕووبونەوە لە نێوان هەردوو یانە، یارییهكهش سبهی چوارشهممه كاتژمێر 09:30ـی شهو دهكرێت.