قەبارەی بازاڕی ئەپڵ سێ ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند

قەبارەی بازاڕییەکەی دە هێندە زیادیکردووە
کۆمپانیای ئەپڵ
کۆمپانیای ئەپڵ

K24 - هەولێر

قەبارەی بازاڕی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ یەکەم ئاستی 3 ترلیۆن دۆلاری شکاند، ئەوەش ئاستێکی مێژووییە کە تاوەکو ئێستا قەبارەی هیچ کۆمپانیایەک نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

لە دوای کۆچی دوایی جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ قەبارەی بازاڕییەکەی دە هێندە زیادیکردووە.

لە مامەڵەکانی 3ی ئەم مانگە بۆ چەند چرکەیەک، قەبارەی بازاڕی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ سەرووی سێ ترلیۆن دۆلار بەرزبووەوە.

بەڵام لە مامەڵەکاندا نرخی هەر پشکێک بە رێژەی 2.6% بۆ 182.19 دۆار بەرزبووەوە، بەمەش قەبارەی بازاڕییەکەی لە بۆرسەی ناسداک بۆ 2 ترلیۆن و 988 ملیار دۆلار بەرزبووەوە.

لە دوای ئەویش کۆمپانیای مایکرۆسۆف دێت کە قەبارەی بازارییەکەی دوو ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.