هۆشداری لە گۆڕاوێکی مەترسیدارتری کۆرۆنا دەدرێت

گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە ئەوروپا زیادیکردووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە دەرکەوتنی گۆڕاوێکی دیکەی مەترسیدارتری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.

کاسرین سمولود، بەرپرسی فریاکەوتن، لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداریدا لە دەرکەوتنی گۆڕاوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رایگەیاند "ئەگەر بەمشێوەیە ژمارەی تووشبووان بە گوڕاوی ئۆمیکرۆن لە ئەوروپا لەزیادبووندا بێت، دوورنیە گۆڕاوێکی دیکەی مەترسیدارتر دەربکەوێت".

تا ئێستا زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە وڵاتانی ئەوروپا تووشی کۆرۆنا بوون، تەنیا لەماوەی ئەم هەفتەیەی دواییشدا، ژمارەی تووشبووان گەیشتە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس.