فایزەر و ئەسترازینکا بە پشتیوانیکردنی تیرۆر لە عێراق تۆمەتبار دەکرێن

پێنج کۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە پشتیوانیکردنی تیرۆر لە عێراق تۆمەتبار دەکرێن
کۆمپانیای فایزەر
کۆمپانیای فایزەر

K24 - هەولێر:

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە داوایەکی یاسایی لە دژی ئەسترازێنیکا و فایزەر و کۆمپانیاکانی تر زیندوو کردەوە لەسەر ئەو دەنگۆیانەی کە گرێبەستەکانیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق یارمەتی دارایی تیرۆری داوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی "سکای نیوز"، گرووپی چەکداری "جيش المهدي" کە لەلایەن میلیشیا شیعەکانی "حزب اللە"ـی لوبنانیەوە پاڵپشتی دەکرێت، کۆنترۆڵی وەزارەتی تەندروستی عێراقی کردووە و لەو کاتەدا وەزارەتەکە لەگەڵ 21 کۆمپانیای دەرمان و کەرەستە و پێداویستی پزیشکی گرێبەستی هەبووە و مامەڵەی لەگەڵ کردوون، کە هەندێکیان بۆ وەرگتنی گرێبستەکان بەرتیلیان داوە، بەڵام کۆمپانیاکان ئەنجامدانی هەموو جۆرە سەرپێچییەکیان رەت کردەوە.

نوێنەری پێنج کۆمپانیا (ئەسترازێنیکا و جی ئی چاودێری تەندروستی ئەمریکی هۆڵدینگز، جۆنسۆن جۆنسن، فایزەر و هۆممان لا رۆچ) لە لێدوانێکی هاوبەشدا گوتی: " هەر لێپرسینەوەیەکی زیادە  بکرێت نا بەرپرسیاریەتی کۆمپانیاکان پیشان دەدات".

سکاڵاکە لە ساڵی 2020 لەلایەن ئەندامانی خێزانی قوربانیانی هێرشەکانی گروپی سوپای مەهدیەوە لە ئەمەریکا تۆمار کراوە، بەڵام ئەو کاتە لەلایەن دادوەرێکی فیدڕاڵیەوە سکاڵاکە رەت کرایەوە.

کانون شانموجام، پارێزەری کۆمپانیاکان لە دادگای تێهەڵچوونەوە گوتی: 'لەدوای رووخانی سەددام حسێن لە ساڵی 2003ـەوە، کۆمپانیاکانی دەرمان دەرمان و جارەسەری شێرپەنجەی مەمک و دەرزی هیمۆفیلیا و چەندین ئامێری پزیشکیان بە حکومەتی عێراق داوە".

ئەو پارێزەرە گوتیشی: " بڕیاردان لە دژی کۆمپانیاکان، کاریگەرییەکی زۆر ترسناکی دەبێت لەسەر خواستی کۆمپانیاکان و رێکخراوە ناحکومییەکان بۆ ئەنجامدانی چالاکی بنەڕەتی لەو ناوچانەی گرژی و ئاڵۆزیان تێدایە کە زۆرجار حکومەتی ئەو ناوچەیە داوای ئەنجامدانی ئەو چالاکییانە دەکات".

H.H