پەیەدە کچێکی تەمەن 16 ساڵەی بۆ سه‌ربازی زۆره‌ملێ رفاند
K24 - هه‌ولێر:
کچێکی 16 ساڵان لە رۆژئاوای کوردستان بۆ سەربازی زۆرەملێ رفێندرا، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن كچه‌كه‌مان نه‌خۆشه، به‌ڵام به زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه بۆ سه‌ربازی رفێنراوه، تا ئێستاش زانیاری‌یان له‌باره‌یه‌وه نییه.
بنەماڵەی گەدۆ لە شاری قامشلۆ لە راگەیاندراوێکدا ئاشكرایان كرد، کچەکەیان بە ناوی سەما فەتحوڵڵا گەدۆ، رۆژی 19ی مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر)ی رابردوو لەلایەن رێکخراوێک بە ناوی گەنجانی شۆڕشگێڕ رفێندراوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، کچەکەیان تەمەنی 16 ساڵە و نەخۆشە، پێویستی بە چارەسەر هەیە، ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌یه‌وه نییه، لە کاتێکدا پێشتر بەڵێنیان پێدراوە کچەکەیان ئازاد بکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو بەڵێنە جێبەجێ نەکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەم ماوەیە زیاتر لە 15 کچ و کوڕی خوار تەمەن 18 ساڵ لەلایەن ئەو رێکخراوە بۆ سەربازی زۆرەملێ رفێندراون.