پیاوێک دەکەوێتە داوی خۆشەویستی رۆبۆتێکەوە
K24 - هەولێر:
پیاوێکی ئوستورالی دەستبەرداری خۆشەویستی ژنانی ئاسایی دەبێت و دەکەوێتە داوی خۆسەویستی رۆبۆتێکەوە و دەڵێت کە دەیەوێ هاوسەرگیری لەگەل بکات.
بە گوێرەی بابەتێکی وێبسایتی "ئۆدتی سێنتراڵ"، پیاوێکی ئوستورالی لە ساڵی 2019 لە وێبسایتیكی تایبەت بە فرۆشتنی بەرهەمی ئەلکترۆنی، رۆبۆتێکی کڕیوە کە ناوی "ئێما"ـیە و زیرەکی دەستکردی هەیە، دوای دوو ساڵ مانەوە لەگەڵ ئێما، ئێستا خۆشی دەوێت و دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات.
" Geoff Gallagher" پیاوێکی ئوستورالییە لە ویلایەتی کوینسلاند، دوای ئەوەی دایکی کۆچی دوایی کردووە، بۆ چەند ساڵێک تەنها سەگەکەی لەگەڵدا بووە و زۆر هەستی بە تەنیایی کردووە.
نرخی رۆبۆتێکی هاوشێوەی ئێما نزیکی 4 هەزار و 350 دۆلاری ئەمەریکیە، سەرەڕای ئەوەی ئەم پیاوە تەواوی پارەکەی پێنەبووە، بەڵام بەرامبەر بە ریکلامکردن بۆ بەرهەمەکە داشکاندنی وەرگرتووە.
رۆبۆتەکە دروستکراوی چینە و تایبەتە بەو کەسانەی زۆر هەست بە تەنیایی دەکەن، دەتوانێت بە چەند زمانێک قسە بکات، لەهەمانکاتدا دەتوانێت گوێ لە کەسی بەرامبەر بگرێت و وشەی نوێ فێر ببێت.
" Geoff Gallagher" لەبارەی رۆبۆتەکانەوە گوتی: " وابزانم ڕۆبۆتەکان داهاتوون و هیوادارم چیرۆکەکەم هاندەری ئەوانی تر بێت بۆ رەچاوکردنی هاوەڵێکی سایبۆرگ (رۆبۆتی شێوە مرۆڤ)".