لە سلێمانی.. تەقەکەرێک دەستگیرکرا

لە دوو گەڕەک تەقەی کردووە
تۆمەتبارەکە و ئەو چەکەی بەکاریهێناوە
تۆمەتبارەکە و ئەو چەکەی بەکاریهێناوە

K24 - هەولێر:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە ھەردوو گەڕەکی ھەواری شارو تاڤگە تەقەی کردبوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سێلمانی، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لە ھەردوو گەڕەکی ھەواری شارو تاڤگە تەقەی کرد.

پاش لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە دەستگیربکرێت.

ھەروەھا لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبار (ھ، ف، ج) لەدایکبووی ١٩٩٧ کە دانیشتووی گوندێکی سەر بەناحیەی بازیانی سەر بەشاری سلێمانییە، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

لە دەستپێکی ئەمساڵەوە، زیاتر لە چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە فیشەک روویداوە، لەوانە لەسەر کێشەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە قەزای بەردەڕەش لەنێوان دوو دراوسێدا شەڕ  درووست بوو، به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێكی 38 ساڵ كوژرا و برایه‌كیشی بریندار كرا، لەلایەکی ترەوە لە دووەم رۆژی ئەمساڵ، له‌ قه‌زای كه‌لار، كچێك به‌ فیشه‌كی ده‌مانچه‌ی باوكی گیانی له‌ده‌ستدا و پۆلیس گوتی: رووداوه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستان ملیۆنان پارچه‌ چه‌كی سووك و مامناوه‌ند له‌ ناو هاووڵاتیان و له‌ ماڵه‌كاندا هه‌ن و تا ئێستا نه‌توانراوه‌ دیارده‌ی چه‌كداری بنبڕ بكرێت.