پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌ڕفێنێت
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی دادگای سوسه و مه‌نستیر له تونس رایگه‌یاند، به‌هۆی رفاندنی ژنێك له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه، دادگا 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
فه‌رید بن جه‌حا، گوته‌بێژی دادگای سوسه و مه‌نستیر ئاشكرای كرد، له رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه له رۆژی رووناكدا پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی رفاندووه، گرته ڤیدیۆیه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به روونی دیاره كرده‌وه‌كه رفاندنه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی رفاندنه‌كه، ئه‌و دوو هاوسه‌ره ڤیدیۆیه‌كی دیكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نكۆڵی له كردیه‌كی واده‌كه‌ن، به‌ڵام دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای باوكی ژنه‌كه به‌دواداچوون ده‌كات، به گوێره‌ی یاسای تونیش تاوانێكی وا، سزاكه‌ی 20 ساڵ زیندانیكردنه.
گوته‌بێژی دادگای سوسه و مه‌نستیر روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت، رفاندنه‌كه بۆ گاڵته بووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دادگا، ئه‌و ژن و پیاوه كێشه‌ی جیابوونه‌وه‌یان له دادگا هه‌بووه، بۆیه دادگا رێكاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.