شارەوانی هەولێر له‌ ساڵی رابردوودا 96 پڕۆژەی ئەنجامداوە

"لەسەر داهاتی بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ئەنجامدراون"
شارەوانی هەولێر له‌ ساڵی رابردوودا  96 پڕۆژەی ئەنجامداوە
شارەوانی هەولێر له‌ ساڵی رابردوودا 96 پڕۆژەی ئەنجامداوە

K24 – هەولێر:

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانی هەولێر، لەساڵی رابردوودا پتر له‌ 96 پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجامدراون.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگه‌یاند،  له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 96 پڕۆژه‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدراون،‌ 66 پڕۆژەیان لەسەر داهاتی لەسەدا 15% و لەسەدا 100% ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، 30 پڕۆژەکەی دیکەش لەسەر داهاتی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێکراون.

شاره‌وانی هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، جگە لە دروستکردنی شەقامی بازنەیی 120 مەتری هەولێر و تەواوکردنی بەشی یەکەمی شەقامی بازنەیی 150 مەتری هەولێر و کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامەکە، دروستکردنی چەندین شەقام، دانانی تێکەڵە و کیربستۆن و قیڕتاوکردنی ژمارەیەکی زۆری شەقام و کۆڵانەکان.

شاره‌وانی هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌وه‌، پڕۆژە ئەنجامدراوەکان بڕی زیاتر لە هەشت ملیار دیناریان بۆ خەرجکراوە کە 58٪ لەسەر داهاتی 15٪ و 100٪ ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ، 42٪ لەسەر داهاتی بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ئەنجامدراون.