له سلێمانی ته‌قه له هۆتێلێك ده‌كرێت
K24 – سلێمانی:
كه‌مێك پێش ئێستا له شاری سلێمانی كه‌سێك، كه ده‌وترێت له ژێر كاریگه‌ری مادده‌ی كحوولی بووه، ته‌قه‌ی له هۆتێل های كریست كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هۆتێله‌كه،بۆ كوردستان24 زانیارییه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه مه‌ی خواردووه‌ته‌وه و به‌لای هۆتێله‌كه‌دا رۆیشتووه و ته‌قه‌ی كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێك نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردووه، ده‌ستگیركراوه.