هیندستان یەکەم حاڵەتی مردن بە ئۆمیکرۆن تۆمار دەکات

هیندستان تا ئێستا 2630 حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆنی تۆمار کردووە
ئۆمیکرۆن لە هیندستان
ئۆمیکرۆن لە هیندستان

K24 - هەولێر:

پیاوێکی تەمەن 74 ساڵ لە ویلایەتی راجستان لە هیندستان بەهۆی تووشبوونی بە ئۆمیکرۆن گیانی لەدەستدا و بووە یەکەم حاڵەتی مردن بە ئۆمیکرۆن لەو وڵاتە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "BBC"، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 324  حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هیندستان هەبووە، بەڵام تەنها یەکێکیان پەیوەندی بە جۆرە گۆڕاوە نوێکەوە هەبووە، کە پیاوێکی بەتەمەن بووە و نەخۆشی شەکرەی هەبووە لەگەڵ چەند کێشەیەکی دیکەی تەندروستی.

هیندستان تا ئێستا 2630 حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆنی تۆمار کردووە، سکرتێری هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی، لاڤ ئاگاروال گوتی "یەکەم حاڵەتی مردن بە ئۆمیکرۆن، کەسێکی بەتەمەن بووە کە چەند کێشەیەکی تەندروستی هەبووە، لە ناویاندا نەخۆشی شەکرە".

نەخۆشەکە 15ـی کانوونی یەکەمی 2021 رەوانەی نەخۆشخانە کراوە سەرەڕای ئەوەی پێشتر تەواوی ژەمەکانی ڤاکسینی وەرگرتبوو، دوای 15 رۆژ گیانی لەدەستدا.

H.H