ئێران فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دەکاتە پارێزگاری کرماشان
K24 - هەولێر
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران وەک پارێزگاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دیار کرا.
لەسەر پێشنیازی وەزیری ناوخۆ و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران، بەهمەن ئەمیری موقەددەم، لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران پۆستی پارێزگاری کرماشانی پێدرا.
پارێزگاری نوێی کرماشان، پێشتر سەرۆکی ناوەندی سوپای پاسدارانی پارێزگای کرماشان و پێشووتریش جێگری فەرماندەی سەربازیی پارێزگای خۆراسانی رەزەوی بووە.
بەهمەن ئەمیری موقەددەم، حەڤدەمین پارێزگاری کرماشان، لە مێژووی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشتریش 34 پارێزگاری دیکەی هەبووە.