ئەو کەسەی لە سلێمانی تەقەی لە هۆتێلێک کرد دەستگیر کرا

"دەستبەسەر چەکەکەی داگیراوە"
تۆمەتبار
تۆمەتبار

K24 - هەولێر

هێزەکانی پۆلیس لە سلێمانی، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەھۆتێلێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە ھۆتێلێک کرد دەستگیرکرا. ھەروەھا لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار (م، ف، ع) لەدایکبووی 1993 بەبڕیاری دادوەر راگیراوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.