مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له فوئاد مه‌عسوم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د مه‌عسومی برای، سه‌ره‌خۆشی له د. فوئاد مه‌عسوم ده‌كات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پرسه‌نامه‌كه‌دا، هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی برای فوئاد مه‌عسووم، ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: "پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز د. فوئاد مەعسوم
بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد مەعسوم)ی براتانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوەو بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان