لە بەغدا.. بووک و زاوایەک بەهۆی ئەم گۆرانیەوە جیابوونەتەوە

بە خێراترین جیابوونەوە لە عێراق دادەنرێت
ئاهەنگی هاوسەرگیری
ئاهەنگی هاوسەرگیری

K24 - هەولێر:

ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە بەغدای پایتەختی عێراق، بەهۆی گۆرانیەکی عەرەبییەوە بە جیابوونەوە کۆتایی هات.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە بەغدا، بەهۆی لێدانی گۆرانی "مسيطرة"، لەنێوان خانەوادەی زاوا و خانەوادەی بووکدا ناکۆکی دروست دەبێت و پێش تەواو بوونی ئاهەنگەکە بووک و زاواکە جیادەبنەوە.

بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، لە ئاهەنگەکە بووکەکە لەسەر ئاوازی گۆرانیەکە سەمای کردووە و زاوا و خانەوادەی زاواکە، ئەمەیان بە سووکایەتی لێکداوەتەوە و ناکۆکیەکان لەمەوە سەریهەڵداوە.

بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەمانگی ئاب/ئۆگەستی 2021 ژمارەی جیابوونەوەکان لە عێراق لە رۆژێکدا گەیشتووەتە 210 حاڵەت.

گۆرانی "مسيطرة" لەلایەن خانمە گۆرانیبێژ " لەمیس کانەوە وتراوە و لە ماوەیەکی کەمدا لە یوتیوب زیاتر لە 104 ملیۆن بینەری هەبوو، ئەمەش بەهۆی بەناوبانگبوونی گۆرانیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک.