تەرمی شوانەکەی هەولێر دۆزرایەوە
K24 - هەولێر:
ئومێد شامل، ئەو شوانەی لە لافاوەکەی هەولێر بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆ 6ـی کانوونی دووه‌م 2022، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی پارێزگارى هەولێر، تەرمی ئەو شوانەی لە هەولێر بەر لافاو کەوت لە گەڕەکی ژین دۆزراوەتەوە.
تەرمەکە لەلایەن چەند هاوڵاتیەکەوە دۆزراوەتەوە و پەیوەندی بە بەرگری شارستانی و خانەوادەکەیەوە کراوە و ئێستا تەرمەکەی دەگوازرێتەوە.
دوای بارینی بارانێكی زۆر له شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینیی لە 17ـی کانوونی یەکەم/دیسێمبەری 2021، لافاو له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر روویدا و زیانی گه‌وره‌ی ماددی و گیانیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌و لافاوه‌دا 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیانی زۆری ماددیش به هاووڵاتییان گه‌یشت، وێڕای له‌ناوچوونی چه‌ندین ماڵ و حاڵی خه‌ڵك، ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلیش تێك‌شكان و ئاوی لافاو راپێچیكردن، جگە لەو تەرمانەی کە تا ئیستا دۆزراونەتەوە، هێشتا تەرمی دانەر نەبەز، منداڵە 10 مانگانەکە نەدۆزراوەتەوە.
نووسینگەی پارێزگارى هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەز بەردەوامە.
H.H