زاخۆ به 10 یاریزان ئهنجامهكهی له شكستهوه بۆ یهكسانبوون گۆڕی
زاخۆ لە گەڕی حەڤدەی خولی نایابی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی میوانداری یانەی قاسمی کرد و یارییهكهی به 10 یاریزان تهواو كرد.
له دهستپێكی یارییهكه یاریزانانی قاسم باشتر دەستیان بە یارییەکە کرد و لە سەرەتاکانی یارییەکە نزیک بوون لە تۆمار کردنی گۆڵی یەکەمی یارییەکە.
یاریزانانی یانەی میوان جارێکی دیکە خۆیان گەیاندە ناو هێلی سزای زاخۆ و ئەمجارەشیان نزیکبوون لە تۆمار کردنی گۆڵی یەکەمی یارییەکە، بەڵام گۆڵپارێزەکەی زاخۆ بەباشی بەرگری لە گۆڵەکەی کرد.
دواجار لە خولەکی 17 عەمار دەخیل سوودێکی لە هەڵەیەکی بەرگریکارانی زاخۆی بینی و گۆڵی یەکەمی بۆ قاسم تۆمار کرد.
نیوەی دووەم دەستی پێکرد و دوای تێپەربوونی هەشت خولەک. لوکاس سانتۆس هێرشبەری بەڕازیلی زاخۆ دەرەتێکی باشی بۆ رەخسا، بەڵام نەیتوانی گۆڵی بەرامبەربوون تۆمار بکات.
لە خولەکی 12 ئەرکان ئەمیر بەرگریکاری زاخۆ دووەم کارتی زەردی بەڕوویدا بەرزکرایەوە و بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرا.
لە خولەکی 28 نیوەی دووەم یاریزانانی زاخۆ لە دوو هەوڵی لەسەر یەک، سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە.
ئەمجارەیان لە خولەکی 32 مۆنتێرۆ هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەیدا، بەلام ئەویش سەرکەوتوو نەبوو.
پێش کۆتایی هاتنی یارییە لە خولەکی 44 حوسێن ئیبراهیم توانی گۆڵی بەرامبەربوون بۆ یانەی زاخۆ تۆمار بکات.
یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات و زاخۆ لە پلەی حەوتەم مایەوە وکۆی خاڵەکانی گەیاندە 27 خال و قاسمیش لە پلەئی دوازدەهەم مایەوە.