مه‌سرور بارزانی: له‌ په‌یدابوونی چه‌ند كه‌یسێكی ئۆمیكرۆن له‌ دهۆك نیگه‌رانم

"داوا له‌ كوردستانییان ده‌كه‌م ‌‌پابەندبن به‌ رێنماییەکان و ڤاكسین وه‌ربگرن"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی خۆی له‌ باره‌ی ده‌ركه‌وتنی چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ئۆمیكرۆن له‌ دهۆك ده‌ربڕی و داوایكرد، هاووڵاتیان پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌ربگرن.

له‌ تویتێكدا، كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایه‌ی نیگه‌رانین، وەزیری تەندروستیم راسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان ھەوڵی سنووردارکردنی ‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بدەن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، نووسیویه‌تی: داوا له‌ كوردستانییان ده‌كه‌م ‌‌پابەندبن به‌ رێنماییەکان و ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراو بێت.