ئه‌مه‌ریكا: ستایشی قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین

هێزی پێشمه‌رگه‌
هێزی پێشمه‌رگه‌

K24 – هه‌ولێر:

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، پشتیوانی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه‌ و ستایشی قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كرد.

به‌ بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی سوپای عێراقه‌وه‌، كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 6ی كانوونی دووه‌م، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداریمان له‌ ئاهه‌نگ و خۆشی یادی 101 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراق، ئێمه‌ش دێینه‌ رێزی هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كانمان بۆ رێزگرتن له‌ قوربانیدانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، به‌ پێشمه‌رگه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی ته‌واوه‌ به‌ هاوبه‌شی ستراتیژی فره‌ لایه‌ن له‌گه‌ڵ عێراق و به‌ یاوه‌ری هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ بنیاتنانی عێراقێكی گه‌شاوه‌ و دیموكراتی و یه‌كگرتوو.