ته‌ندرووستی جیهانی: ئۆمیكرۆن زۆر خێرایه

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، رایانگه‌یاند، ئۆمیكرۆن زۆر به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێكوته‌ت وه‌رگرتبێت، ره‌نگه زۆر كوشنده نه‌بێت.
جانێت دیاز، سه‌رۆكی چاودێری ته‌ندرووستی خه‌واندن له رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، رایگه‌یاند، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه، داخلكردن و خه‌واندن له نه‌خۆشخانه به هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه به‌راورد به گۆڕاوی ده‌لتا كه‌متره.
گوتیشی: ره‌نگه تووشبوون به ئۆمیكرۆن له گه‌نج و پیردا، نیشانه‌ی كه‌متری هه‌بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستی جیهانی، تیدرۆس ئه‌دهانۆم، له لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسان له جنێف گوتی: ئه‌وانه‌ی خۆیان كوتیوه و پێكوته‌یان وه‌رگرتووه، نیشانه‌كانی ئۆمیكرۆنیان كه‌متر تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و مه‌ترسی په‌تاكه له‌سه‌ریان كه‌متره.
گوتیشی: ئۆمیكرۆن هه‌روا سانا نییه و وه‌ك كۆپییه‌كانی دیكه‌ی پێشخۆی خه‌ڵك ده‌كه‌وێنێت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كات و ره‌نگه ژیانیشی له‌ناو به‌رێت.