حه‌شد گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی قاسم سوله‌یمانی له باره‌ی كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له باره‌ی كه‌ركووكه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دانیشتووه و نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منی سنووری پارێزگای كه‌ركووكیان له‌به‌ر ده‌سته.
له‌و گرته‌یه‌دا، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌كات و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدیش به‌ڵێ بۆ قسه‌كانی ده‌كه‌ن و لێی وه‌رده‌گرنه‌وه.
قاسم سوله‌یمانی باس له فه‌زڵی خوا ده‌كات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه له خوداوه بووه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "شیعەکان سەردەکەون، شتێک لێی دڵنیا بن، ئەگەر لە هەموو جیهان لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا بێن، سوننە، کریستیان و جوو ناتوانن رێگە لەم سەرکەوتنە بگرن، ئەمە بڕیاری خودایە".
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وری سوله‌یمانی دانیشتووه، ده‌ڵێت: " حاجی، پڕۆژەی ئیسرائیلییەکه بە دوو کاتژمێر لەناو برا، ئەمە پڕۆژەیەکی گەورەی ئیسرائیل بوو".
هه‌روه‌ها یه‌كێك ده‌ڵێت: " لە بەیانییەوە خەندە لە دەموچاوی حاجی قاسم دەبینم، دەڵێی ئێرانی ئازاد کردووە، خەندەی لێ نەبڕاوە، دەڵێی پارێزگایەکی ئێرانی ئازاد کردووە نەک کەرکووك".
یه‌كێكی دیكه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و "سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه" به بێ هیچ شه‌ڕو زیانێك به‌ده‌ستهاتووه.
به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ده‌رده‌كه‌وێت، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی، كه جێگری سكرتێری گشتیی ئه‌و كاتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به "تاقمی كاڵفام" وه‌سفیكردن، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كردووه و تێیدا شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر به به‌خششی خودایی وه‌سف ده‌كات.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه جۆینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه