نرخی نه‌وت بازێكی گه‌وره‌ی دا

K24 – هه‌ولێر:
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 82 دۆلار و 47 سه‌نت، ئه‌مه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی نرخی نه‌وت بوو له بازاڕی جیهانیدا.
هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به خۆپیشاندان و قه‌یرانی سیاسی كازاخستانه‌وه هه‌یه.
رووداوه‌كانی كازاخستان ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕی به بازاڕخستنی ئۆپك درووست بكات، هاوكات له لیبیاش بڕی به‌بازاڕخستنی نه‌وت كه‌میكردووه.
گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی خاوی برێنت 84 سه‌نتیان چووه‌ته سه‌ر، واته به رێژه‌ی له‌سه‌دا 0.6 نرخیان هه‌ڵكشاوه. هه‌روه‌ها گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی خاوی ته‌كساس 50 سه‌نت نرخیان چووه‌ته سه‌ر و به رێژه‌ی له‌سه‌دا 0.6 نرخیان هه‌ڵكشاوه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشتووه‌ته 79 دۆلار و 96 سه‌نت.