له شنگال كادیرێكی پارتی تیرۆر كرا
K24 – شنگال:
كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به ناوی ئه‌حمه‌د حسێن حه‌مه‌د، خه‌ڵكی خانسۆر، دوێنێ رفێندرا و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له سنووری سنوونێ دۆزرایه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24، له شنگال رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د حسێن، كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و له لیژنه‌ی خانسۆری پارتی كاریكردووه.
گوتیشی: ته‌رمه‌كه‌ی له سنووری ناحیه‌ی سنوونێ، له نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی "دووگرێ" و كۆمه‌ڵگه‌ی "دهۆڵا" دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناحیه‌ی سنوونێ بۆ كوردستان24 ئاشكرایكردووه، شوێنه‌واری چه‌ندین فیشه‌ك به ته‌رمه‌كه‌وه‌ن.
كه‌سوكاری ئه‌حمه‌د حسێن، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا هه‌بێت و گومانده‌كرێت هۆكاری رفاندن و كوشتنی ئه‌و كادیره‌ی پارتی سیاسی بێت.
ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه و كه‌سوكاری چاوه‌ڕێی راپۆرتی پزیشكی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له زێدی خۆی به خاك بسپێردرێت.