ته‌رمی ژنه كۆچبه‌رێكی كورد گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ھەڵگورد ساڵەیی، راوێژکار لە فەرمانگی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، تەرمی "ئەڤین عیرفان"، کە لە وڵاتی پۆڵه‌ندا کۆچی دوای کرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) گەیشتەوە هەولێر.
ئەڤین، (ته‌مه‌ن 28 ساڵ) ئافرەتێکی دووگیان بوو، یەکێك بوو لەو کۆچبەرانەی کە لە سنوورەکانی بیلارووسه‌وە گەیشتە پۆڵەندا و دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی سپارد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته‌وه هه‌ولێر، دواتر به‌ره‌و زاخۆ به‌ڕێكرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک، ئەڤین عیرفان، ئەمساڵ بە رێگەی نایاسایی لەگەڵ خێزانەکەی روویان کردووەتە بێلاڕووس، لەوێشەوە چوونەتە ناو خاکی وڵاتی پۆڵەندا.
ئەڤین عیرفان، خەڵکی پارێزگای دهۆکە، دایکی پێنج منداڵ بوو لە هەمانکاتدا دووگیان بوو، بەهۆی سەرما و ماندوبوون کۆرپەکەی ناو سکی لەباردەچێت و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پۆڵەندا لە ژێر چاودێری پزیشکیدابوو، دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه.