بیتکۆین نزمترین ئاستی خۆی تۆمار کرد

زیاتر لە 5 هەزار دۆلار لە بەهاکەی دابەزیووە
دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین
دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین

K24 - هەولێر:

بەهای دراوی دیجیتاڵی، بیتکۆین تەنها لە یەک هەفتەدا لە 47 هەزار دۆلارەوە بۆ 41 هەزار و 900 دۆلار دابەزی، ئەمەش بە نزمترین ئاستی دراوەکە دادەنرێت لە مانگەکەدا.

بە گوێرەی ئەپڵیکەیشنی "OKEX" کە هاوشێوەی بانکێکی ئەلکترۆنی بۆ دراوە دیجیتاڵیەکان کار دەکات، ئەم ئاستەی ئێستای بیتکۆین تیایەتی نزمترینە لە چەند مانگی رابردوودا، ئەم دابەزینەش زیان بە دراوە دیجیتاڵیەکانی دیکە دەگەیەنێت.

دابەزینی بەهای گەورەترین دراوی دیجیتاڵی چەند خولەکێک دوای کۆبوونەوەی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکا دێت، کە پێشنیار کرا رێژەی وەرگرتنئ قازانج بەرز بکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە رووداوە سیاسیەکانی کازاخستان کاریگەری نەرێنی لەسەر بەهای ئەو دراوە هەبووە.