ماڵپه‌ڕێك كارى فۆتۆشۆپ ده‌كات

له‌مه‌ودوا له‌ هه‌ر شوێنێك بيت پێويستت به‌ به‌رنامه‌ى فۆتۆشۆپ نييه‌

K24- هه‌ولێر

زۆرجار وا رووده‌دات، به‌هۆى نه‌بوونى به‌رنامه‌ى فۆتۆشۆپ له‌سه‌ر كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت، كاره‌كه‌ت دوابكه‌وێت، ياخود ده‌سته‌وستان بوه‌ستيت، به‌تايبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌بوارى راگه‌ياندن كارى فۆتگرافى ده‌كه‌ن، گومانى تێدانييه‌ به‌رده‌وام پێويستيان به‌به‌رنامه‌ى فۆتۆشۆپ هه‌يه‌.

به‌ڵام پرسياره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌يه‌، ئه‌گه‌ر وا رێككه‌وت ئه‌و كۆمپيوته‌ره‌ى تۆ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌يت، به‌رنامه‌ى فۆتۆشۆپى له‌سه‌ر نه‌بوو، چى ده‌كه‌يت؟

له‌ راستيدا ماڵپه‌ڕى Pixlrچاره‌سه‌رى ئه‌و بابه‌ته‌ى كردووه‌ ئه‌ويش به‌پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌رنامه‌ى فۆتۆشۆپ له‌ ناو په‌ڕگه‌ى ماڵپه‌رێكدا به‌شێوه‌ى ئۆنلاين، واتا تۆ له‌ هه‌ر شوێنێكى دونيا بيت، ئه‌گه‌ر كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت، به‌رنامه‌ى فۆتۆشۆپى له‌سه‌ر نه‌بوو، ده‌توانى ئه‌و ماڵپه‌ره‌ بكه‌يته‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ كارى فۆتۆشۆپ ده‌كات.

بۆ چوونه‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ كليك لێره‌ بكه‌