فەرەنسا سزای دارایی گوگڵ و فەیسبووک دەدات
K24 - هەولێر:
لەسەر کۆکردنەوەی داتا و چاودێری کردنی بەکارهێنەرەکانیان بەشێوەیەکی نایاسایی، فەرەنسا گوگڵ و فەیسبووکی بە بڕی 210 ملیۆن یۆرۆ سزادا.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "BBC"، بەڕێوەبەرایەتی CNILـی فەرەنسی ئاماژەی بەوە داوە کە فەیسبووک و گوگڵ، بەجۆرێک بەکارهێنەرانیان ناچار دەکەن کە کوکیز رەت نەکەنەوە.
کوکیز تایبەتمەندیەکی ئۆنلاینە کە بۆ خاوەن وێبسایت و پێگە ئۆنلاینەکان بنیات نراوە بۆ چاودێریکردن و کۆکردنەوەی داتا لەسەر بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لەکاتێکدا هێڵەکانی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن.
وەرگرتنی رەزامەندی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لەسەر کوکیز، بە هەنگاوێکی سەرەکی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان دادەنرێت لەلایەن CNILـەوە.
هەردوو کۆمپانیای فەیسبووک و گوگڵ، 3 مانگیان هەیە بۆ ئەوەی بڕی 210 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 850 ملیۆن و 241 هەزار و 238 دۆلار بدەنە حکومەتی فەرەنسا، ئەگەر پابەندیش نەبن، لەدوای ئەو رێکەوتە، بۆ هەر رۆژێک دواخستنی دانی پارەکە، 100 یۆرۆ سزا دەدرێن.