سه‌در به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هاوپه‌یمانه‌كانی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئیراده‌ی گه‌ل له‌سه‌رووی فشاره‌كانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاته‌وه‌یه، به گوێره‌ی ئه‌و ئیراده‌یه‌ش، پێكهێنانی حكومه‌ت له زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌بێت.
له تویتێكدا موقته‌دا سه‌در ئاشكرای كرد، هه‌ر هه‌ڕشه‌یه‌ك زیاتر به‌ره‌و "دیموكراتی" و "عه‌زم" و "ته‌قه‌دوم"مان ده‌بات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌كه‌دا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دیاریكردووه، كه هیچ فشارێكی ده‌ره‌كی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكێنانی حكومه‌تی نوێ نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كان زیاتر به‌ره‌و لایه‌نه عێراقییه ره‌سه‌ن و پاكه‌كان ئاراسته‌یان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان یه‌كه‌م لایه‌ن بوون، كه به‌رگرییان كردووه، له‌كاتێكدا هه‌مووان هاوشان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ر وه‌ستابوون و به‌رگرییان لێكردوون، بۆیه پێویسته بابه‌ته‌كان تێكه‌ڵ نه‌كرێت.
تویته‌كه‌ی سه‌در له‌كاتێكدایه، كه بڕیاره دوو رۆژی دیكه، یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت و په‌رله‌مانتارانی هه‌ڵبژێردراو سوێندی یاسایی بخۆن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیش هه‌ڵبژێردرێت.