گه‌نجێك له كاتی رزگاركردنی پشیله‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێك له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له كاتی هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی پشیله‌یه‌ك، كه له ناو سندوقێكی كاره‌با گیریخواردبوو، ته‌زووی كاره‌بای لێیدا و گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "gate.ahram"، دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی "15ی مایۆ" له قاهیره ئاگادار كرایه‌وه، ده‌ركه‌وتووه، هۆكاری مردنه‌كه‌ی به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه بووه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، گه‌نجه‌كه ناوی "بیلال عه‌زیز رازی"یه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، گه‌نجه‌كه بینویه‌تی پیشیله‌یه‌ك له سندوقێكی كاره‌بادا گیریخواردووه و نه‌یتوانیوه بێته ده‌ره‌وه، ئه‌ویش هه‌وڵی داوه پشیله‌كه له ناو سندوقه‌كه‌دا بێنێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌باشی ره‌چاوی مه‌ترسی ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه، بۆیه به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌باوه دڵی له لێدان كه‌وتووه.