مایک پۆمپیۆ باسی دابەزینی کێشی دەکات
K24 - هەولێر:
لە ماوەی رابردوودا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا دوای ئەوەی 40 کیلۆگرام لە کێشی دابەزاند، وێنەکانی سەردێڕی هەواڵەکانی داگیرکردووە.
مایک پۆمپیۆ سەرەڕای ئەوەی لە چەند پۆستێکی هەستیاردا کاری کردووە، لەوانە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا، لە ژیانی پیشەیی خۆیدا بە چەندین دۆخی قورسدا تێپەڕیووە.
لەبارەی دابەزینی کێشیەوە مایک پۆمپیۆ گوتی: "هەموو شتێک لە 14ـی تەموزی 2021 دەستی پێکرد، کاتێک لەسەر کێشانەکەی ماڵەوە بینیم جەستەم 130 کیلۆگرامی تێپەڕاندووە، بە هاوسەرەکەمم وت ئەمڕۆ رۆژەکەیە".
ئەوەشی خستەڕوو کە بە وەرزش کردن و خواردنی تەندروست توانیوویەتی کێشی داببەزێنێت.
مایک پۆمپیۆ نهۆمی زەمینی ماڵەکەی کردووەتە هۆڵی وەرزش کردن و هەفتانە 6 رۆژ راهێنانی وەرزشی کردووە، کە هەر رۆژەی یەك کاتژمێر و نیو بەبێ راهێنەری تایبەت و پسپۆڕی خۆراکی راهێنانی کردووە.
لە ئەنجامی ئەو راهێنانە چڕە و ئەو بەرنامە خۆراکەیەی پەیڕەوی کردووە، توانی لە ماوەی 6 مانگدا 40 کیلۆگرام داببەزێنێت.
H.H