سەرۆک بارزانی لەگەڵ حەلبووسی و خەمیس خەنجەر کۆدەبێتەوە

موحەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر گەیشتنە هەولێر
موحەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر گەیشتنە هەولێر
موحەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر گەیشتنە هەولێر

K24 - هەولێر:

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم، موحەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر و ئەبو مازن لەگەڵ ئەحمەد جبووری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازییان لێکرا.

دوای کۆبوونەوەیەکی کورتی پرۆتۆکۆڵی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بڕیارە بەرەو بارەگای بارزانی بەڕێبکەون.

کۆبوونەوەی ئەم شاندە لەگەڵ سەرۆک بارزانی بۆ قسەکردنە لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە سبەینێ 9ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق و بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی، بەتەمەنترین پەرلەمانتاری عێراق دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت.

H.H