ئيسرائيل به موشه‌كى قيامه‌ت شه‌ڕى حزبوڵڵا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا، كه سيستمى مووشه‌كى ئيسرائيل ده‌رده‌كه‌وێت و به گوێره‌ى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سه‌ربازى ئيسرائيل ئه‌و سيستمه مووشه‌كييه ده‌گاته سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى لوبنان و تايبه‌ته به هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانى حزبوڵڵاى لوبنان.
ئه‌و سيستمه مووشه‌كييه نوێيه ناوى لێنراوه "چه‌كى قيامه‌ت" ياخود "هه‌ڵۆى وێرانكار" و ئاماده‌كراوه بۆ په‌لاماردانى حزبوڵڵا.
موشه‌كى قيامه‌ت 300 كيلۆمه‌تر ده‌بڕێت و ده‌توانێت بگاته هه‌موو خاڵێكى لوبنان.
موشه‌كه‌كه به خێرايى و وردى له پێكانى ئامانج ده‌ناسرێت و ده‌توانرێت له وشكانى و سه‌ر رووى ئاوه‌وه ئاراسته بكرێت.
له بنه‌ڕه‌تدا موشه‌كى قيامه‌ت بۆ يه‌كه‌مجار له لايه‌ن بزووتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئيسلامى فه‌له‌ستين (حه‌ماس)ه‌وه به‌كارهێنراوه و مه‌به‌ست لێى جۆرى پێشخراوى موشه‌كى ئاڕ 160 بوو، كه به موشه‌كى قه‌ساميش به‌ناو بانگه و له لايه‌ن كه‌تيبه‌كانى عيزه‌دين قه‌سام باڵى سه‌ربازى حه‌ماسه‌وه بۆ يه‌كه‌مجار له سه‌روبه‌ندى په‌لاماره‌كانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه له 9ى ته‌مموزى 2014دا به‌كارهات.