دادگای فەرەنسا 6 پۆلیسی وڵاتەکەی زیندانی دەکات

لەسەر جنێودان بە پیاوێکی میسری
پۆلیسی فەرەنسا
پۆلیسی فەرەنسا

K24 - هەولێر:

6 پۆلیسی فەرەنسی لەسەر جنێودان و سووکایەتی کردن و جیاکاری رەگەزی، سزای زیندانیکردنی 6 بۆ 12 مانگ بەسەریاندا دەسەپێندرێت. 

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "ئیجپت تودەی"، پۆلیسەکان بە سوکایەتیکردن بە پیاوێکی میسری 29 ساڵ تۆمەتبار کراون.

رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە پۆلیسەکان گومانیان لە پیاوە میسریەکە هەبووە کە شتێکی دزیووە، بۆیە دەستگیریان کردووە و لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا، جنێویان پێداوە و سووکایەتیان پێکردووە.

یەکێک لەو پۆلیسانەی کە سووکایەتی بە پیاوە میسریەکە کردووە، بە 6 مانگ زیندانیکردن سزا درا. 

H.H