هێزه‌كانی توركیا چه‌ندین گوندیان له رۆژئاوای كوردستان مووشه‌كباران كرد
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی مووشه‌كبارانی هێزه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆبانێ، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون، كه ژماره‌یه‌كیان ئافره‌ت و منداڵن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به كاروانێكی سه‌ربازانی توركیا له باكووری شاری ره‌ققه، ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیای له باكووری ره‌ققه كرده ئامانج، ته‌واوی سه‌ربازانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه كوژران و بریندار بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی جۆری ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
كه‌مێك به‌ر له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش، روانگه‌ی ناوبراو بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی مووشه‌كبارانێكی چڕی هێزه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆبانێ، موختاری گوندی خان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره كوژرا و 12 كه‌سی سڤیلیش بریندار بوون، كه به‌شێكیان ئافره‌ت و منداڵن و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته و یه‌كێك له منداڵه‌كان قاچێكی به‌ته‌واوی له‌ده‌ستداوه.
به گوته‌ی چالاكوانانی روانگه‌ی سووری، بۆردومان و مووشه‌كبارانه‌كه‌ی توركیا 15 گوندی له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێی گرته‌وه، له‌ناویان:" قه‌ره‌مووغ، كۆپرلك، جه‌رن، گولته‌پ، ته‌لجێب و چه‌ند گوندێكی دیكه"، وێڕای به‌ئامانجكردنی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ش، هه‌روه‌ك هێزه‌كانی توركیا گونده‌كانی خانه، وزر زووری، سه‌وان، سلێبی، خان و بیر عه‌ره‌بیان له ده‌وروبه‌ری شاری تربه‌سپیێی به چڕی بۆردومان كرد.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وانه‌ی له مووشه‌كبارانه‌كه‌دا بریندار بوون، به‌م ناوانه‌ی خواره‌وه‌ن:
نارین شوكری به‌شار (25 ساڵ)
مه‌زڵوم به‌كر تبیو (36 ساڵ) له بازاڕی هاڵ
جیهان مه‌لا عوسمان (25 ساڵ) له گوندی گولته‌پ
محه‌مه‌د به‌هائه‌دین عه‌لی (35 ساڵ) له بازاڕی هاڵ
به‌سنه ساڵح حنێفی (24 ساڵ) له گوندی قه‌ره‌مووغ
شیرین حنێفی (27 ساڵ) له گوندی قه‌ره‌مووغ
كریلا جه‌لال عه‌بدوڵڵا (36 ساڵ) له گوندی قه‌ره‌مووغ
عه‌بدو مسته‌فا حنێفی (4 ساڵ) له گوندی قه‌ره‌مووغ
یاوه‌ر ئیبراهیم حنێفی (6 مانگ) له گوندی قره‌مووغ
حه‌مود مه‌ته‌ر ئه‌لغافلی (25 ساڵ) له گوندی كه‌ره‌بناف
عادل كیتكانی (30 ساڵ) له بازاڕی هاڵ
H.B